• لە تەقەتفەنگی ئیالەتی کەڵیفۆڕنیادا 13 کەس کوژران

کاربەدەستانی پۆلیسی کەڵیفۆڕنیا ڕایانگەیاند: تەقەتفەنگ لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیادا 13 کوژراوی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەوڵیی ڕاشاتودەی،کاربەدەستانی پۆلیسی کەڵیفۆڕنیا ڕایانگەیاند: لەم تەقەتفەنگەدا کە شەوی پێنج شەممە لە ناوەندێکی فاڕی شەوانەدا لە تاوزەند ئۆکس ڕووی دا 13 کەس کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیس، کەسە هێرشکاریش بۆ خۆی کوژراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کەسێک شەوی پێنج شەممە بە هۆی چەکێکی نیوە ئۆتۆماتەوە لە چێشتخانەو ناوەندێکی فاڕی شەوانەی ( بۆردێر لاینبار ئەندگریل) لە تاوزەند ئۆکس کە گەڕەکێکی گردوپەڕی شاری لۆس ئانجلێسە دەستی کرد ە تەقە کردن.

بە قسەی شایەتحاڵان، کەسی هێرشکار چەکێکی گەورەی پێ بووەو هاوکات گازی فرمێسک هێنیشی بەرەو خەڵکەکە هاویشتووە.

دوابەدوای ئەم تەقە کردنە ، هێزەکانی ئاسایشت لە گردوپەڕی ئەم ناوچەیەدا سەقامیان گرتووەو داوایان لە خەڵک کردووە کە هەتا پێیان دەکرێ خۆیان لە قەرەی ئامادە بوون لە شوێنی ڕووداوەکە نەدەن.

هێشتا زانیاریی تۆکمە سەبارەت بە هۆکاری ئەو تەقە کردنە و ناوونیشان و ئامانجی هێرشبەرەکە ڕوون نەبووەتەوە.

Nov 08, 2018 16:53 Asia/Tehran
بۆچوونت