• ترامپ:  من پیاوی تەعریفەم

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی هەڵس و کەوتی یەکلایەنە خوازانەی بەتایبەت لە بواری بازرگانی بیانی ، خۆی بە پیاوی تەعریفە ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونیی سی ئێن بی سی، دوناڵد ترەمپ لە تویتەکەی دا کە کاردانەوەی کاربەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری  بە دواوە بوو نووسی:  من  پیاوی  تەعریفەم  و ئێما ئێستا  میلیاران دولارمان لەڕێگەی  تەعرفەکان وەردەگرین.

بەم شێوەیە دەکرێت دیسان ئەمریکا دەوڵەمەند بکەینەوە.

ترەمپ تەعرفەکان بە باشترین ڕێگە بۆ بەهێزکردنی ئابووری ئەمریکا زانی و وتی : کاتێک کە خەڵک یان وڵاتان پەلاماریان کردەسەر سامانی مەزنی ئێمە،  داوایان لێ دەکەم بەهای  ئەم  ئیمتیازە بدەن.

کاربەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی  تویتەر ئەم قسانەی ترەمپیان بە گاڵتە گرت  و یەکێک لەوان نووسی : پیاوی تەعریفە  بەو گەوجییەی کە لێیدا دیارە یەکێک لە ناسرەکەوتووترین پاڵەوانانی جیهان دەبێت.

تیم کین  سناتوری دیمۆکراتی ئەمریکی نووسی : پیاوی تەعرفە، ئەم ڕستەیە من دەخاتەوە بیری  شیعری  پیاوی ناکوجائاباد ی تاقمی بیتلز.

بیتلز تاقمێکی مۆسیقاییە کە ناوەکەی لە پیتی سوسک  وەرگیراوە و  زۆرتر بە شەیتان پەرەستان و ڕوانگەکانی دژە کۆمەڵایەتی دەوترێ.

 

Dec 05, 2018 18:29 Asia/Tehran
بۆچوونت