Dec 09, 2018 15:57 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆک کۆمار لە بەشی مافەوانی: ئەمریکا بە پێچەوانەی یاساکانی بازرگانی نێودەوڵەتی جووڵاوەتەوە

جێگری سەرۆک کۆمار لەبەشی مافەوانی وتی : ئەمریکا بە بایکۆتی واوە ناوچەیی بە دژی ئێران، بە پێچەوانەی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی جووڵاوەتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەعیا جونەیدی  چێگری سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە چوارەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی  لە ژووری بازرگانی تاران بە ئاماژەدان بە پەرەی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران وتیشی: ئەمریکا بەپێی یاساکانی زاڵ بەسەر سیستمی نێودەوڵەتی، یەکەم تاوانکاری  یاسایە.

 جێگری سەرۆک کۆماری  هەروەها لەسەر بەرەنگار بوونەوەی تیرۆؤیزم  و بەرەنگار بوونەوەی سپی کردنەوەی پارە، پێداگری کرد .

چوارەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی بە ئامادەبوونی  جێگری سەرۆک کۆمار لەبەشی مافەوانی، سەرۆکانی گشتی ژوورەکانی بازرگانی تاران و ئێران، ئەمڕۆ لە ژووری تاران بەڕێوە چوو.

ڕێکخراوی نەتەوەکان بەسەرنجدان بە ڕەوتی ڕوولەگەشە و پەرەی گەندەڵی لە جیهان و گرینگایەتی پرسی  بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، نۆیەمی دیسەمبەری وەک ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی ناودێر کردووە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت