Dec 09, 2018 20:47 Asia/Tehran
  • یەکەمین ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکانی یەمەنی لە وتووێژەکانی سوئید

یەکێک لە ئەندامانی شاندی نێردراوی دەوڵەتی خۆلەکارکێشاوی یەمەن بە وتووێژەکانی ئاشتی سوئیدی وت : ئەگەری زۆرە هەفتەی داهاتوو ڕووداوگەلێکی نوێ لە وتووێژەکانی ئاشتی ڕووبدات.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ئیسنا  حەمزە  ئەلکەمالی    پارێزەرەری  وەزارەتی لاوان ی دەوڵەتی دەس لە کار کێشاوی یەمەن لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری ئیسپوتنکی  سەبارەت بە خاڵەکانی جێ ناکۆکی   و ڕێکەوتنی نوێان دوو لایەنی تێکهەڵچوو  لە یەمەن وتیشی    چاوەڕوان دەکرێت  کە لە هەفتەی  داهاتوو   ڕووداوگەلی نوێ ڕوو بدات . ئەلکەمالی  ئەندامی  شاندی  نوێنەرایەتی   دەوڵەتی  دەس لە کار کشاوی  یەمەن نێردراو بۆ وتووێژەکانی سوئیدیشە . ناوبراون وتیشی  وتووێژەگەلێک لە   نێوان دوو شانددا هەیە  و تا ئێستا لەو وتوێژانە  لە  دەرەجەی یەکەمدا  دەستیان کردووە بە  وتووێژ سەبارەت بە   دۆسیەی   مرۆیی یەمەن و سەبارەت بە دوسیەی گیراوان  هاسانکاری بۆ ناردنی  یارمەتی مڕۆڤ دوستانە بۆ ناوچەکان هەڵوەشانەوەی  گەمارۆی شاری تەعەز و کرانەوەی فڕگەی سەنعاش لێک ئەدرێتەوە .   ئەلکەمالی   سەبارەت بە  دەسکەوتەکانی  وتووێژەکانی سوئید تا بە  ئەم کاتە  وتی :  دوو لایەن   سەبارەت بە   دوسیەی  گۆڕینەوەی هەموو  یەخسیرەکانی  ڕێکەوتوون  و ئەمڕو یەکشەمە   پێڕستی   ناوی  زیندانیەکان  ڕادەس دەکەن . ئەوە لە حاڵێکیدایە  کە ئیبراهیم  ئەلدەلیمی   ئەندامی مەکتەب سیاسی  بزوتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن  وتوویەتی  کە تا  ئەم کاتە  یەکێک لە ڕێککەوتنەکان  سەبارەت بە  دۆسیەی  یەخسیران هیچ ڕێکەوتنێکی دیکە لە نێوان  دوو لایەن  بە دی نەهاتووە . ناوبراو وتیشی     دژواریەکان  لە بواری  پەیوەندی دوو شاندا هەیە  و هەر ئەو پرسە  بووەتە هۆی  ئەوی تا   ئامانجە شیاوەکان تا بەم کاتە  بە دی نەیت .

بۆچوونت