Dec 15, 2018 18:36 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی ڕووسی :  بوونی ئەمریکا لە سووریا لەمپەرێک لەسەر ڕێی گەڕانەوەی ئاوارە سووریاییەکان

وەزیری بەرگری ڕووسیا بە نادرنی دوو یادداشت سەبارەت بە سووریا ڕوولە وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی : بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ئەلتەنفی سووریا بەر دەگرێت بە گەڕانەوەی ئاوارە سووراییەکان بۆ وڵاتەکەیان

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزونی  ڕووسیا ئەلیوم وەزارەتی بەرگری  ڕووسیا  ڕایگەیاند  سێرڕگێیی شویگو   وەزیری بەرگری  ئەو وڵاتە  لە ڕێگای وابەستەیی سەربازی باڵوێزخانەی  ئەمریکا لە موسکو بە ناردنی  ئەو دوو یاداشتە بۆ جیمز ماتیس  وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی کرد لەسەر کێشەی  ئوردووگای ئاوارەکانی سووری ئەلڕکبان . سێرگێیی شویگو  وتیشی  بنکەی  سەربازی  ئەمریکا  لە ناوچەی ئەلتەنەف  و ئامادە بوونی  تاقمە چەکدارەکان لەوێ لەمپەرێک لە هەمبەر گەڕانەوەی ئاوارەکان دێتە ئەژمار . وەزیری بەرگری  ڕووسیا هەروەها وتی  هاوپەیمانی  نوێنەتەوەیی  بە فەرماندەرایەتی  واشنگتون لە ماوەی شەش مانگدا لە شکستی تاقمی تڕوڕیستی داعش لە شاری هەجین لە ڕوژهەڵاتی سووریا ناکام مایەوە . شویگو  وتیشی  پەلامارەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بۆ سەر ناوچەکانی ڕوژهەڵاتی فوڕات  لە مانگەکانی ئەم دواییەدا  بووەتە هۆی کوشتنی هەزار و پێنسەد کەسی سیڤیل . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 وە  بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تڕوڕیستەکانی لاگریکراوی عەرەبستان  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گوڕینی  هاوکاریەکانی ناوچە بە سوودی  ڕژیمی زایونی  دەسپێکراوە کە بە هەوڵی ئەرتەش و خەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکام ماوەتەوە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت