Dec 16, 2018 21:13 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی هەزاران مامۆستای ناڕازی لەشاری لۆسانجلێسی ئەمریکا

هەزاران مامۆستا لە شاری لوسانجلێسی ئەمریکا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کەمبوونی مز و مووچە لە شەقامەکانی ئەم شارە خۆپیشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی  پرێس تی وی ،  مامۆستایانی ئەمریکی ناڕازی بەرامبەر کەمبوونی مز و مووچەی پەروەردە و بارهێنان لە شاری لوسانجلسی ئەیالەتی کالیفورنیا  بە لەبەر کردنی  جل و بەرگی  سوور، لە خۆپیشاندانی نێو شەقام ، بەشدارییان کرد  . 

مامۆستایانی ناڕازی  ڕایانگەیاند کاربەدەستانی شاری لوسانجلیس بە قەدەر پێویست بووجەیان هەیە کە وێڕای بردنەسەری مووچەی ئەوان، بارودۆخی  خوێندنی خوێندکارانیش چاک بکەنەوە.

ناڕازیان وشدارییان دا  ئەگەر داواکارییەکانیان سەرنجی نەدرێتێ  خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ناڕازیانەیان بەربڵاوتر بەڕێوە دەبەن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت