Dec 16, 2018 21:13 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پیونگ یانگ بەرامبەر پەرەسەندنی بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی کۆریای باکوور

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور لەمەڕ گەڕانەوەی ڕەوشی شەڕ لە شێوە دوورگەی کۆریا لە ژێرکارتێکەری ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی بایکۆت و گۆشار بەدژی ئەو وڵاتە، وشداری دا .

بەپێی ڕاپورتی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی بریاری ئەمریکا بۆ بایکۆت کردنی سێ کاربەدەستی کۆریای باکوور لەوان کاربەدەستی باڵای  کیم جونگ ئوون ڕێبەری ئەم وڵاتە بە تۆمەتی بنپێکردنی  مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: هەڵوێستی کۆشکی سپی ، ڕەوتی چەک داماڵین لە شێوەدوورگەی  کۆریا بۆ هەمیشە ڕادەگرێ.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ڕاگەیەندراوە  ئەم ڕوانگەیەی کاربەدەستانی ئەمریکایی کە پەرەی بایکۆت و گوشارەکان بەسەر کۆریای باکوور، پیونگ یانگ لە چێکردن و پاراستنی چەکی ناڤۆکی پاشگەزدەکاتەوە، لێکدانەوەیەکی هەڵە و پڕوپووچە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور لەم بەیاننامەیە ڕایگەیاندووە  سیاسەتەکانی بایکۆتی ئەمریکا بە دژی وڵاتانی تر لەوان ڕووسیا و چین بە قازانجی هیچ کەس تەنانەت ئەمریکاییەکانیش نییە.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت