Jan 09, 2019 19:29 Asia/Tehran
  • نەیارەتی مۆسکۆ لەگەڵ گەڵاڵەی نێردرانی هێزی ڕووسی بۆ ئەفغانستان

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەکاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەرمیکا وتی: مۆسکۆ هیچ بڕیارێکی نییە لەمەڕ ناردنی سەربازانی ڕووسی بۆ ئەفغانستان .

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "سێرگئی ریابکۆف" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ هیچ گەڵاڵەیەکی بەدەستەوە نییە لەمەڕ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئەفغانستان.

ریابکۆف وتی: ڕووسیا لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان لەنزیکەوە هاوکاری هەیەو ئەو هاوکارییە لەبەهێزبوون دایە.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەو لێدوانەی لەکاردانەوە بە قسەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێناوەتە ئاراوە.

دۆناڵد ترامپ پێشتر وتبووی، وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لەوان پاکستان، ڕووسیاو هیند دەبێ لەئەفغانستان شەڕ بکەن.

حەڤدە ساڵ بەسەر هێرشی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆسەر ئەفغانستان بەبیانووی جێگیرکردنی ئاسایش و چوونەدەری هێزە ترۆریستییەکان لەو وڵاتە تێدەپەڕێ بەڵام بەپێی دوائامارەکان، نەک هەر لەئەفغانستان هیچ سەقام وئاسایشێک نەهاتووەتەدی بەڵکوو ئەو وڵاتە لەناهێمنی تەواو دایە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت