Jan 11, 2019 16:32 Asia/Tehran
  • ڕووسیا جارێکی دیکە  لە  بەرجام  لاگری  دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد لەسەر پێویستی هەوڵی ئوروپا بۆ بەرگری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران " بەرجام " .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی هەینی  کاناڵی  تەلەفیزوینی ڕووسیا ئەلیوم  " ماریا  زاخاروڤا "  وتەبێژی وەزارەتی  دەرەوەی ڕووسیا  لە پرێس کونفڕانسی حەوتانەی خۆیدا جارێکی دیکە   بە لاگری لە  ڕێککەوتننامەی  ناڤۆکی ئێران جەختی کرد کە   ئەو ڕێککەوتنە  جێ بە جێ کرانی پێویستە  و ئوروپا دەبێ  بەرگری لێ بکات .زاخاروڤا لە بەشێکی دیکەی  ئەو کونفڕانسەدا  بە وتنی ئەوەی کە  واشنگتون   ڕێکارێکی  دیاری بۆ پاشە کشێ  هێزەکانی خۆی  لە سووریادا ڕانەگەیاندووە  وتیشی  موسکو لە سەر ئەو بڕوایەیە  کە ئەمریکا  بۆ پەشیمان بوونەوە  لە  پاشەکشێ هێزەکانی خۆی لە سووریا هەوڵ  ئەدات .ناوبراو وتی   ئەگەر واشنگتون  بە نیازە  لە سووریا بکشێتەوە  دەبێ هەنگاوێکی بە کردەوە هەڵبگرێت چونکوو  پاشە کشێ لە سووریا هەنگاوێکی پوزێتیڤە . وتەبێژی  وەزارەتی  دەرەوەی ڕووسیا  بە وتنی ئەوەی کە   هەموو پەنابەرانی سووری   دەبێ بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەیان  وتیشی   ئەوە هەڵوێستی سەرەکی  ڕووسیایە  وێڕای ئەوەی کە  تا ئەمرۆ  ملوێنێک و 300 هەزار کەس  لە سووریایەکان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان.  ماریا زاخاڕوڤا  هەورەها   هەوڵەکانی  ڕووسیا  ئێران  و تورکیای بۆ پێکهاتنی لێژنەی  یاسای سەرەکی سووریا زۆر بە گرینگ زانی  و وتیشی  ئەو هەوڵگەلە   بە سەرەنج بە  دیدارگەلێک  کە لە  نێوان   سووریا  و  سەرهەڵداواندا  ئەنجام دەبێت  گرینگایەتی زوری هەیە . دوناڵد تڕەمپ   دیسامبری   ڕابردوو ڕایگەیاند   کە سەربازانی  ئەمریکایی  لە سووریا  دەچنە دەر  بەو حاڵەش  ڕەخنەکان  لەو بڕیارەی  دەوڵەتی  تڕەمپ بووە هۆی  بە دی هاتنی گومانگەلێک سەبارەت بە جێ بە جێ کرانی  ئەو بڕیارە . ئەمریکا  لە لاگرانی سەرەکی تاقمی تڕوڕیستی  و لە هوکارانی سەرەکی  بە دی هاتنی   شەڕ و توند و تیژی لە سووریایە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت