Feb 09, 2019 09:42 Asia/Tehran
  • UN : ئەنجوومەنی ئاسایش تاکە سەرچاوەی دیاریکردنی پێشلێکرانی بڕیارنامە لە بارەی بەرنامەی موشەکیی ئێرانە

فەرحان حەق جێگری وتەبێژی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی جەختی کردەوە ئەنجومەنی ئاسایش تاکە سەرچاوەیە کە دەتوانێ دیاری بکات بەرنامەی فەزایی و موشەکیی ئێران بە پێچەوانەی بڕیارنامەی 2231 ە یان نا .

ئەمریکیەکان لە چەند مانگی رابردوودا بە جاران بانگەشەی ئەوەیان کردووە بەرنامەی فەزایی و موشەکیی ئاسایی ئێران ، پێشێلکەری بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایشە .

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ، بانگەشەی کاربەدەستانی ئەمریکی لەمەڕ ئەوەی کە بەرنامەی موشکەیی ئێران پێشێلکەری بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایشە ،  بە درۆیەکی گەرە ناوبرد و جەختی کردەوە چالاکیە موشەکیەکانی ئێران بە پێچەوانەی هیچ کام لە بڕیارنامەی کانی ئەنجوومەنی ئاسایش لەوان بڕیارنامەی 2231 نیە .

 قاسمی ، تواناییە موشەکیەکانی ئێرانی وەک بەشێک لە توانایی ڕەوای بەرگریی و دەستەبەری ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و جەختی کردەوە  ئەزموونی شەڕی هەشت ساڵە بە تەنیایی بەسە کە ئێرانیان بۆ بردنەپێشی چالاکیەکانی خۆیان لەم بوارەدا نەکەونە ژێر کارتێکەریی هەڕەشە و تەماح بەرخستنی هیچ وڵاتێک و لە رێگای بردنەپێشی توانایی خۆیان لە بواری بەرگریی دا کەمتەرخەمیی نەکەن .

محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سێی ژانیڤەری لە کاردانەوە بەم بانگەشەیە جەختی کردەوە ، واشنگتۆن ، ئێران بە پێشێلکردنی بڕیارنامەیەک تاوانبار دەکات کە خۆی پێشێلی کردووە .

سێرگی ریابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی روسیاش ئەم دواییانە رەخنەی گرت لە هەڵوێستی ئەمریکا لە هەمبەر بەرنامەی موشەکیی و فەزایی ئێران و جەختی کردەوە ، ئێران بە تاقیکردنەوەی فەزایی  و موشەکیی هیچ کارێکی یاساغ لە ڕوانگەی یاسا نێودەوڵەتیەکانی ئەنجامنەداوە .

بەرلەوە نەبیلە مەسرالی وتەبێژی بەرپرسی سایسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا رایگەیاندبوو تاقیکاریە موشەکیەکانی ئێران پێشێلکەری رێککەوتنی ناڤۆکی نین .

بۆچوونت