Feb 10, 2019 18:13 Asia/Tehran
  • جێگری مادورو : یارمەتی مڕۆڤ دۆستانەی ئەمریکا سەرەتایەکە بۆ دەسوەردانی سەربازی لە ڤێنزۆئێلا

جێگری سەرۆک کۆماری ڤێنزوئێلا وتی : یارمەتەیەکانی بە ناو مڕۆڤ دۆستانەی واشنگتون سەرەتاییەکە بۆ دەس وەردانی سەربازی .

دلسی ڕودریگرز جێگری نیکولاس مادورو سەرۆک کۆماری ڤێنزوئێلا لە وتووێژ  لە گەڵ  کاناڵی  ڕاشاتوودەی  پێداگری کرد  کە  واشنگتون  دۆخی  ڕاستەقینە  لە   ڤێنزوئێلا  بە درو نیشان ئەدات   بەڵام ئەو وڵاتە  سەرەڕای  کێشەگەلی  کۆمەڵایەتی  و ئابووری پێویستی  بە یارمەتیگەلی دەرەوەیی نیە . ڕودڕیگز  وتیشی  یارمەتی مڕۆڤ دۆستانە  درۆیەکی  گەورە یە  لە لایەن  ئەمریکاوە   بۆ  ئەوەی  کێشەکانی کۆمەڵایەتی  ڤێنزوئێلا  ئاکامی  ئابووری ئەمریکاییەکانە . دلسی  ڕودیگرز  وتی :  ئەو شتەی  کە  ڤێنزوئێلاییەکانی پێویستیان  پێیە  وتووێژی نێوان  دەوڵەت  و نەیارانە  کە  ئەمریکا چالاکانە   لە مپەر دەخاتە بەردەم  ئەو ڕەوتە  . وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو  بانگەشەی کرد کە ئەرتەشی ڤێنزوئێلا بە داخرانی جادەیەک بۆ ئەو وڵاتە بەر دەگرێت بە ناردنی  یارمەتیگەلی مڕۆّ دوستانە  لە هەمان حاڵدا کاربەدەستێکی  باڵای کۆشکی سپی  داشکرای کرد  ئەمریکا خەریکی  ئامادەکاریە بۆ خۆڵێکی  دیکە لە بایکوتەکان  دژی  ڤێنزوئێلا و هاوکاتیش  پەیوەندیگەلێکی  ڕاستەوخۆ دەگرێت  لە گەڵ  ئەندامانی ئەرتەشی  ئەو وڵاتە  و خوازیاری  لاگری  لە خواتن گوایدو  ڕێبەری نەیارانی  ڤێنزودێلا بووە .   لە هەمان حاڵدا  بڕێک لە  سەرچائوەکان  وەکوو  ڕویترز  ڕایانگەیاند  کە کومپانیای   نەوتی  دەوڵەتی    ڤێنزوئیلا  بە تازەیی  چووەتە  ژێر بایکوتەکانی  ئەمریکا و داهاتە نەوتیەکانی خۆی دەخاتە ناو حیسابی  تازە دامەزراوەی  ئەو کومپانیا  لە بانکی  گازیپروومی  ڕووسیا .

 

 

بۆچوونت