Feb 11, 2019 18:07 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی دانوستانی بێ ئەنجامی بازرگانیی چین و ئەمریکا لە پیکەن

خولی نوێی یەکەمی دانوستانە بازرگانییەکانی چین و ئەمریکا بێ هیچ دەسکەوتێک لە پیکەنی پایتەختی چین کۆتایی پێهات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، تەلەفزیۆنی فۆنیکسی چین ئەمڕۆ دووشەممە ڕاپۆری دا، دانوستانە تیجارییەکانی چین و ئەمریکا لەئاستی جێگری وەزیرانی تیجارەت و بازرگانی و خەزێنەداری بەڕێوە چووەو بڕیارە ئەو دانوستانانە لەئاستی باڵاتردا لە رۆژانی پێنج شەممەو هەینیی ئەم حەوتەیە لە پیکەن بەردەوام بکرێ.

جێگری وەزیری تیجارەت و بازرگانی و خەزێنەداریی چین وئەمریکا ئەمڕۆ دوشەممە ئامادەنەبوو لەگەڵ پەیامنێراندا وتووێژ بکەن.

دۆناڵد ترامپ و شی جین پینگ سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو چین ماوەیەک لەوەپێش لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە دانانی نرخنامەی گومرکی بۆ نەوەد رۆژ کە لە یەکەمی دیسەمبەری٢٠١٨وە دەس پێ کرا، ڕابگرن.

ئەو مۆڵەتە سێ مانگییە بۆ چارەسەریی ناکۆکییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات و گەیشتن بەڕێککەوتنێکی پاوەجێ لە یەکەمی مارسی٢٠١٩ کۆتایی پێ دێ.

بەرەوڕووبوونەوەی تیجاریی ئەمریکا و چین پاش بڕیاری دۆناڵد ترامپ لەمەڕ زیادکرانی نرخنامەی گومرکی لەسەر پۆڵاو ئەلمنیۆمی هاوردەیی لە چین لە هەشتی مارسی٢٠١٨وە دەس پێ کراو دوو وڵات تائێستا نرخنامەی گومرکیان داناوە لەسەر نزیک بەبڕی٣٠٠ملیارد دۆلار کاڵای یەکتردا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت