Feb 14, 2019 18:59 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی میدیای زایۆنی بە شکست هێنانی دانیشتنی وەرشۆ

رۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس دانی بەوەدانا کە کۆبوونەوەی ئاشتیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە وەرشۆ ناتوانێ هاوپەیمانییەک لەدژ ئێران بەدی بێنێ.

رۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس نووسی: ناکۆکی قووڵی نێوان ژمارێک وڵاتی ئوروپایی وئەمریکا لەسەر پرسی بایکۆتی ئابووریی بەدژ ئێران لە دانیشتنی وەرشۆ بووبەهۆ هەتا وڵاتانی وەک ئاڵمان و فەڕانسە لە ئاستێکی زۆرنزمدا بەشداری ئەو کۆبوونەوە بن.

هائارێتس هەروەها دەنووسێ: بێتوو کۆبوونەوەی وەرشۆ بتوانێ ڕێگایەک بکاتەوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران، تاران بەتوندی نەیارەتی دەکا لەگەڵ هەرچەشنە گۆڕانێک لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ودەسوەردان لە بەرنامە مووشەکییەکانی.

ئەو ڕۆژنامە زایۆنییە لەدرێژەی ڕاپۆرەکەیدا دەنووسێ: تەنیا شتێک کە بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل  لە وەرشۆ دەیهێنێتە تەلاویڤ ووشەی پڕووپووچ و بێ مانایە.

دانیشتنی دوو ڕۆژەی ناسراو بە "داهاتووی ئاشتی و ئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست" بەپاڵپشتی ئەمریکاو ژمارێک هاوپەیمانی ناوچەیی واشنگتۆن رۆژی چوارشەممە لە وەرشۆی پایتەختی پۆڵندا دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت