Feb 19, 2019 17:00 Asia/Tehran
  • نەیارەتی بلژیک لەگەڵ داواکاری ترامپ بۆ وەرگیرانی داعشیەکان لە ئوروپا

سەرۆک وەزیرانی بلژیک ، نەیارەتی کرد لەگەڵ داواکاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ وەرگیرانی داعشیە ئوروپاییەکان لە ئوروپا .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی ، شارل میسل سەرۆک وەزیرانی بلژیک نەیارەتی کرد لەگەڵ داواکاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی داعشیە ئوروپیەکان بۆ ئوروپا. شال میشل ئەم بیروڕادەربڕینانەی لە وەڵام بە دۆناڵد ترامپ ، لەمەڕ دادگەیی کرانی تیرۆریستەکانی داعش لە وڵاتانی ئوروپایی هێنایە ئاراوە. بەپێی ڕاگەیاندنی شارل میشل ،پانسەد تیرۆریستی هاووڵاتی بلژیک لە سووریا وعێراق پەیوەست بوونە بە گروپی ترۆریستی داعش. ترامپ پێشتر لە بەریتانیا ، فەرانسە ، ئاڵمانیا وهاوپەیمانەکانی تری ئوروپایی خۆی داوای کردبوو فکرێک بۆ حاڵی هەشتسەد داعشتی کە بەدەسە هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا دەسگیر کراون، بکەن چونکە ئەگەر کارێک نەکەن ئازاد دەکرێن . پاش ئەمەیش کاربەدەستانی ئاڵمانیا ، ئوتریش ودانیمارک بە داواکاری ترامپ بۆ گەڕاندنەوەی داعشیە دەسگیر کراوەکان لە سووریا بۆ وڵاتانی ئوروپایی نەیارەتیان کردبوو. وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە درێخیان نەکردووە لە هیج هەولێک بۆ یارمەتی دان بە تیرۆریستەکان لە عێراق وسووریا ، ێێسستاکە لەگەڵ  نیگەرانی لەمەڕ گەڕانەوەی ئەندامانی ئوروپایی داعش ڕووبە ڕوو بوونەتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت