Mar 14, 2019 11:51 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی کشانەوەی بێ ڕێککەوتنی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا

نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا کشانەوە لە یەکێتیی ئەورووپایان بە بێ گرێ دانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتییەکە ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا شەوی پێنج شەممە بە ٣١٢ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ٣٠٨ دەنگی ناتەبا ھەڵوێستی خۆیانیان لە بارەی ئەم پەسەند کراوەیە ڕوون کردەوە.

ھەروەھا نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا لە دەنگوەرگرتنێکی دیکەدا بە ٣٧٤ دەنکگی ناتەبا لە ھەمبەر ١٦٤ دەنگی تەبا لەگەڵ درێژکرانەوەی مۆڵەتی کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا ھەتا ٢٢ی مانگی مەی ٢٠١٩ و دیاری کرانی خولێکی پەڕینەوە تا دیسامبەری ساڵی ٢٠٢١ دژایەتییان کرد.

دوو شکست ھێنانی بەردەوامی تێرێزامەی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە ماوەی دووشەودا، داھاتووی سیاسیی ناوبراوو پارتی پارێزکارانی بریتانیای زیاتر لێڵ کردووە.

نوێنەرانی پەرلەمانی بریتانیا ڕۆژی سێ شەممەش بۆ دووھەمین جار دەنگی نەرێنییان دا بە گەڵاڵە پێشنیار کراوەکەی تێرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان لەمەڕ کشانەوە لە یەکێتیی ئەورووپا.

پەرلەمانی بریتانیا بە ٣٩١ دەنگی ناتەبا لە بەرامبەر ٢٤٢ دەنگی تەبا ڕێککەوتنی برگزیتی ڕەت کردەوە.

پەرلەمانی بریتانیا پێشتریش واتە ١٦ی ژانویەی ٢٠١٩ ئەم ڕێککەوتنەی ڕەت کرد بووەوە.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت