Mar 17, 2019 17:11 Asia/Tehran
  • پێداگری  مسکو لەسەر درێژەی هاوکاریەکانی لە گەڵ ڤێنزوئێلا

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر هاوکاریەکانی ئابووری تەکنیکی و سەربازی خۆی لە گەڵ دەوڵەتی یاسایی کاراکاس درێژەی دەبێت .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕیانووستی  سێرگێئیی  ڕیابکوف  جێگری وەزیری  دەرەوەی  ڕووسیا وتی  هەڕەشە و بایکوتە نوێییەکانی  واشنگتون لە سەر هەڵوێستی  موسکو کریگەری نابێت .  ڕیابکوف  وتیشی   بایکوتەکانی ئەمریکا  ، ڕووسیا ڕاناگرێت . شیاوی باسە  مایک پومپێئو  وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا  هەفتەی  ڕابردوو  کومپانیای   ڕووس نەوت  و بەڕێوەبەرانی  بە کڕینی نەوت لە ڤێنزوئێلا بە پێچەوانەی  بایکوتەکانی  ئەمریکا تاوانبار کرد . هەروەها وەزارەتی  خەزێنەداری  ئەمریکا  بانکی " یورو فاینانسی موسناربانکی " ڕووسیای  بە هۆی هاوکاری کردن  لە گەڵ کومپانیای  دەوڵەتی نەوتی  وێنزوئێلا  لە پێڕستی  بایکوتی خۆی داناوە . خوان گوایدو سەرکردەی نەیارانی دەوڵەت  ، 23 ژانویە  بە  پشتیوانی  ئاشکرای ئەمریکا  و هاوپەیمانەکانی خوی بە  سەرۆک کۆماری  ڤنزوئێلا زانی . کردەوەیەک کە دەوڵەت و نەتەوەی  ڤێنزوئێلا  ئەو کارە بە کودەتا دژی نیکولاس مادورو سەرۆک کوماری هەڵبژێردراوی خەڵک دەزانن .

بۆچوونت