Mar 17, 2019 18:28 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئەنجومەنی  باڵای ئاشتی ئەفغانستان سەبارەت بە هەوڵدانی ئێران بۆ دامەزرانی سەقام و ئاسایش لە ئەفغانستان

ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئێران هەوڵی خۆی دەدات بۆ دامەزرانی ئاشتی و سەقام لە ئەفغانستان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم،  لە بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان کە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە ڕاگەیەندراوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕەوتی  ئاشتی لە بن چاوەدێری دەوڵەتی ئەو وڵاتە داکوکی دەکات و بە نیازی یارمەتی دان بە حکومەت و گەلی ئەفغانستانە بۆ دامەزراندنی ئاشتی .

عومەر  داوودزی،  سەرۆکی نووسینگەی  ئەنجومەنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ  جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دیدار و وتووێژی کرد .

زەریف لەم دیدارەدا دامەزرانی ئاشتی وسەقام لە  ئەفغانستانی  بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر گرینگ وەسف کرد  .

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە هەڵس و کەوتی ئەمریکا  لە وەپەراوێزخستنی  ئەفغانستان لە وتوێژی ئاشتی لەگەڵ تالیبان، ئەم دواییە بووەتە  هۆی  ناکۆکی لەنێوان دوو وڵات.

ئەم  دواییە حەمدوڵڵا موحیب  ڕاوێژکاری ئاسایشی  نەتەوەیی ئەفغانستان وتی : ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ تالیبان بۆ هاتنە دی ئامانجی پاوانخوازانە و هاتنەسەرکاری دەوڵەتێکی دەست نیشانکەر، هەوڵ دەدات.

سەرپەیڤ

بۆچوونت