ئادار 15, 2019 17:14 Asia/Tehran
  • کۆنگرەی ئەمریکا لە پێوەند لە گەڵ ئێران ترامپی تۆمەتبار کرد

ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا سکاڵایان لە ترامپ هەیە ئەویش لەبەر ئەوەی کە بە ئەنقەست ئەوان ئاگادار ناکاتەوە لە بڕیاریەکان لە سەر ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا کە بڕێکیشیان هاوحیزبی ترامپن، داوای کۆبوونەوەیەکی نهێنی دەکەن تا لە ڕەوتی ئەو هەڕەشانە کە دەدرێنە پاڵ ئێران و هەروەها بڕیارەکانی دەوڵەتی واشنتۆن بەرانبەر ئەو هەڕەشانە ئاگادار بکرێنەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێچەوانەی دەوڵەتی ترامپ، ئەو ڕەوتە لە دەوڵەتە پێشووەکانی ئەمریکا کارێکی ئاسایی بووە.

ئەو داواکارییەی کۆنگرە پاش ڕاگەیاندنی هەواڵێک لە سەر ئەوەی کە پێنتاگۆن گەڵاڵەیەکی بۆ ناردنی ١٢٠ هەزار هێز بۆ ناوچەکە هەیە، زیادی کردووە لە حاڵێکدا ترامپ ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە.

ناوبراو هیوای خواست کە دەوڵەتی واشنتۆن لەو بارەوە زانیاریان پێ بدات.

نانسی پلۆسی سەرۆکی دیمۆکراتی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکاش داوای بەرێوە چوونی کۆبوونەوەیەک بۆ ئەندمانی ئەو بنکە یاسادانەرییە دەکات لە حاڵێکدا کە وادیارە دەوڵەتی ترامپ هێشتا لە گەڵ ئەو باسە ڕێک نەکەوتووە.

بۆچوونت