ئادار 18, 2019 09:26 Asia/Tehran
  • پێداگریی چین لەسەر پەرە و بەهێزکردنی پێوەندیەکانی تاران و پیکەن

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین گوتی : تاران وپیکەن لێبڕاون بۆ بەهێز کردنی پێوەندیەکانی خۆیان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە .

بە پێی راپۆتی ئیرنا ، لۆکانگ رۆژی هەینی لە نێو پەیامنێرانی نێوخۆ و درەوە لە پیکەن وتیشی : لە سەردانی موحەممە جەوا زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ چین ، دوو لایەن رۆژی هەینی لە پیکەن لە بارەی پێوەندیەکانی چین و ئێران و هەروەها پرسی دیکەی ناوچەیی و نێودوڵەتیی لە گەڵ یەکتر وتوێژیان کرد .

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کوماری ئیسلامیی ئێران کە دوانیوەڕۆی هەینی بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی چین لە بارەی بابەتی جیاجیا گەیشتە پیکەن لە گەڵ وەزیری دەرەوەی چین دیدار و وتووێژی کرد .

دوایین گۆڕانکاریەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی و هەنگاوی یاسایی کۆماری  ئیسلامیی ئێران بۆ بەرنگاربونەوەی بەڵێن شکاندنی ئەمریکا و نەبوونی کردارێکی قەبوڵکراو لە لایەن ئوروپیەکانەوە بۆ جێبەجێ کردنی بەرجام لە تەوەرەکانی وتووێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانی  بۆ چین و چەند وڵاتی ئاسیایی بوو .

 

بۆچوونت