Jul 13, 2019 17:09 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی هێلەک ڕەشەکان لە پاریس

سەدان کەس لە پەنابەرانی ئەفریقایی ناسراو بە هێلەک ڕەشەکان بە خۆپیشاندان لە پاریس خوازیاری وەرگرتنی بەڵگەی یاسایی بۆ وەرگرتنی مافی شاروومەندی لەفەڕانسە بوون .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی هەواڵدەری مێهر نزیکەی 300 کەس لە پەنابەرانی  ئەفریقایی  کە خۆیان بە هێلک ڕەشەکان ناساندووە   ڕۆژی  هەینی  لە  پاریس  بۆ ناڕەزایەتی  دەربڕین  ڕژانە  ناو شەقامەکان . ئەو  پەنابەرانە  کە  زۆربەیان  لە  وڵاتانی  ڕۆژئاوای  ئەفریقان  خوازیاری وەرگرتنی  بەڵگەی پێویست بۆ وەرگرتنی مافی شاروومەندی لە فەڕانسا بوون . دیدار لە گەڵ "  ئێدوارد  فیلیپ " سەرۆک وەزیرانی  فەڕانسا و قسە کردن سەبارەت بە بارودوخی  شاروومەند بوونی خۆیان  لە  داخوازیەکانی  دیکەی  خۆپیشاندەران بوون .   لەو  ناڕەزایەتیگەلە  پەنابەران  بە ئامادە بوون  لە  پانتئون  کە  شوێنی  ناشتنی  کەسانێک  وەکوو  ڤیکتور هوگو    و  ئێمیل زولا "یە   خویان بە کەسانێکی بێ ناو نیشان  لە لایەن  فەڕانسەوە  زانی  کە  نە خاوەنی  بەڵگەی یاسایین  و نە دەنگیان  دەبیسترێت .  خوپیشاندانی   ئێلەک  ڕەشەکان  بە ئیلهام وەرگرتن  لە ئێلەک  زەردەکان ی  فەڕانسا  ئەنجام  بووە .    بزووتنەوەی ناڕازیانەی   هێلک زەردەکانی  فەڕانسە  لە  17  مانگی  نوامبری  2018  و لە ناڕەزایەتی  بە بڕیاری  دەوڵەت  لە مەڕ  زیاد بوونی  نرخی  سوتەمەنی  و کەم بوونەوەی  ماڵیاتی  سامانداران  دەسپێبوو  بە لام   کەم کەم   داخوازیەکنیان  زورتر  بوو .

سەرپەیڤ

بۆچوونت