Jul 15, 2019 17:20 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی 150 ناڕازی لە سیاسەتەکانی مەکرون لە فەڕانسا

پولیسی فەڕانسا لە ئاڵۆزیەکانی ڕۆژی نیشتمانی ئەو وڵاتە لانیکەم 150 کەس بۆ وێنە ڕێبەرانی ناڕازیانیان قۆڵبەست کرد .

کاناڵی هەواڵی  ڕاشاتوودەی  ڕاپوڕتی دا  بە دوای ئاڵۆزیەکانی   ڕۆژی یەکشەمە  لە فەڕانسا  کە هاوکات  لە گەڵ مانوڤڕی ڕۆژی  نیشتمانی فەڕانسا لە شەقامی شانزە لیزەی پاریس  ڕووی دا  پولیسی فەڕانسا لانیکەم  150   ناڕازی  لە  سیاسەتەکانی  ئیمانوئل مەکرون  سەرۆک کوماری ئەو وڵاتەیان  قوڵبەست کرد  وەزارەتی ناوخۆی فەڕانسا ڕایکەیاند ئەو کەسانە  لە تێکهەڵچوونەکانی  چەن  شار دا قوڵبەست کراون . بە پێی  ئەو  ڕاپوڕتە  ناڕازیان بە سیاسەتەکانی  مەکرون  سەرۆک کۆماری  فەڕانسا  ڕوژی یەکشەمە  ڕژانە  ناو  شەقامەکان و جارێکی دیکە  خوازیاری دەس لە کار کیشانەوەی ناوبراو بوون . ژۆمارێکی زۆر  لە ناڕازیان  دوای  ئامادە بوونی  بەربڵاوی هێزە ئاسایشیەکان  لە  شەقامەکانی  شانزە لیزە  هەوڵیان دا  تا  بە دانانی    لەمپەرگەلێک  ڕێگای    شەقامەکە  دابخەن .  ئەوانە  هەروەها بەرەو  فەرمانبەرانی  پولیس  بەرد یان  هاویشت . پولیسیش  بوسەرکوتی  ناڕازیان  وێڕای  هاویشتنی گازی فرمێسک هێن لە گەڵ  ئەوان تێکهەڵچوون . 14  ژوئییە  ڕۆژی  نیشتمانی  فەڕانسا ناسراو بە  ڕوژی  باستیلە .  دوێنێ  یەکشەمە دووسەت و سیەمین ساڵڕۆژی داگیرکردنی  گرتووخانەی  باستیل  لە  ڕاپەڕینی  فەڕانسە بوو .

سەرپەیڤ

بۆچوونت