Aug 11, 2019 16:47 Asia/Tehran
  • گرتنی 136 کەس لە خۆپیشاندانەکانی بێ مۆڵەتنامە لە ڕووسیا

وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە خۆپیشاندانەکانی بێ موڵەتنامە لە مسکۆ 136 کەس بە هۆی سەرپێچی لە یاسا قۆڵبەست کراون .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کاناڵی هەواڵی  ڕاشا توودەی  وەزارەتی ناوخۆی  ڕووسیا  ڕۆژی یەکشەمە  باسی کرد لە گرتنی 136 کەس  لە  خۆّیشاندانی  دژە  دەوڵەتی موسکو .خۆپیشاندانی  ڕۆژی شەمە بۆ لاگری  لە بەربژارە نەیارەکانی  دەوڵەتی  ڕووسیا کە قەدەغە کراون   لە   بەشداری کردن لە هەڵبژرادنەکانی  ئەنجومەنی  شاری  موسکو ؛ بووە هۆی  گرتنی  ژۆماریەک  لە بەشدار بووان لەو خۆپیشاندانە . کومیسیونی  هەڵبژرادنەکانی  موسکو  ناوی  57  بەربژاری  هەڵبژرادنی  کە  زۆربەیان  لە نەیارانی  دەوڵەت  بوون بە هۆی   لەبەرچاو نەگرتنی  یاساکانی  تۆمار کران و بڕێک  لە  کێشەکانی ، لە پێڕستی  هەڵبژاردنەکان  هێناویەتە  دەرەوە .   کاربەدەستانی  ڕووسیا  هەروەها کردەوەکانی  ئاڵۆزی نانەەی  ئەمریکا و بڕێک  لە  وڵاتانی  ڕۆژئاوایی  بە هۆی  توندتر بوونی  ئاڵۆزیەکان  لە موسکو  دەزانن . ئەوە چوارەمین  ڕۆژی  ناڕەزایەتیەکانە  لە  یەک مانگی  ئەم دواییە  لە  ڕوسیایە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت