Aug 16, 2019 08:43 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پێوەندیە دەرەوەییەکانی ئوروپا بە هەنگاوی نەتانیاهوو

سەرۆکی ئەنجوومەنی پێوەندیە دەرەوەییەکانی ئوروپا راگەیاند : داوای دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئیسراییل بۆ رێگرتن لە چوونی دوو نوێنەری موسوڵمانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ قودس بێ وێنەیە .

کارڵ بیڵت شەوی رابردوو لە پەیامێکی توویتەری دا نوسی : ئەوەی کە رێبەری وڵاتێکی لە لایەنێکی دیکەی بوێ رێگا بگرێ لە چوونی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی کۆنگرە ، هەرگیز لە رابردوودا رووی نەداوە .

 بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی رۆژی چوارشەممە گوتی ، ئیلهان عومەر و رەشیدە تالیب دوو ئەندامی موسوڵمانی کۆنگرەی ئەمریکا لە بەر داکۆکی لە بزووتنەوەی بایکۆتکردنی ئیسراییل ، رێگایان نابێ بچنە قودس .

 دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نەتانیاهووی ویستووە ئەم دوو نوێنەرە رەخنەگرەی سیاسەتەکانی ئەو بۆ ناوچە داگیرکراوەکان رێگا نەدات .

 ئیلهان عومەر و رەشیدە تالیب بە جاران لە دژی سیاسەتەکانی تڕەمپ بۆ داکۆکیی لە تاوانکاریەکانی رژێمی زایۆنی هەڵوێستیان گرتووە .

سەرپەیڤ

بۆچوونت