Sep 27, 2019 08:19 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ترامپ بەهەوڵی دیموکراتەکان بۆ خستنەبەر لێپێچینەوەی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاردانەوەی پێشاندا بە هەوڵی دیموکراتەکان بۆ خستنە بەر لێپێچینەوەی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە وتی: پرسی لێپێچینەوەکەی لەشاشەی تەلەفزیۆن دیتووە، ئەو کردە مایەی شەرمەزاریی وڵات و جۆرێک هەوڵدانە بۆ ناوزڕاوکردنی کەسایەتییەکان.

ترامپ هەروەها وتی: ئەو کردەیە لەلایەن ئادام شێف، سەرۆکی دیموکراتی کۆمیتەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاو پارتەکەی ناوبراو ئەنجامیگرتووە، دیموکراتەکان ئیدیعا وبانگەشەی ساختە دێننەئاراوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی: دیموکراتەکان چالاکییان وەستاوەو لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماریی شکست دێنن بۆیە پرسی لێپێچینەوە دێننەئاراوە.

ترامپ تۆمەتبارە بەوەی لە پەیوەندیەکی تەلەیفونی لەگەڵ "ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی" سەرۆک کۆماری ئۆکراین، ناوبراوی خستووەتەژێر گوشار هەتا لەبارەی چالاکییەکانی کوڕی "جۆ بایدن" لە بەربژێرانی جیددی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠٢٠ لێکۆڵینەوە بکات.

سەرەنجام حکومەتی ترامپ بەگوشاری ئەندامانی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاری دا دەقی ئەو پەیوەندییە تەلەیفونییە بڵاوبکاتەوەو بیخاتە بەردەست هەمووان.

دەگوترێ، ترامپ هیوادار بووە بە دۆزینەوەی چەند بابەتێک هاوپێوەند بە پێشێلکاریی دراڤی و بازرگانیی "هانتر بایدن"ی کوڕی جۆ بایدن ، خەنیمە شیمانەییەکەی لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی سەرۆک کۆماری بەرەوڕووی کێشەو ئاستەنگ بکا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت