Oct 08, 2019 17:38 Asia/Tehran
  • ترامپ پێملی هەڕەشەو گوڕەشەی ئەردۆغان بووە

گۆڤاری "نیوزویک" بەگێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئەمریکی ڕاپۆری دا؛ ترامپ بێ هیچ خۆڕاگرییەک پێملی داواکارییەکانی ئەردۆغان بووە سەبارەت بە سوریا.

ئەو حەوتەنامەی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە ڕاپۆرێکدا بەئاماژە بە وتووێژی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو تورکیا کە ڕاگەیێندرانی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە نزیک سنوری سوریاو تورکیای لێکەوتەوە، بەگێڕانەوە لە بەرپرسێکی واشنگتۆن نووسی، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەهەمبەر هەڕەشەو گوڕەشەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بەچۆکداهاتووەو بەئاسانی داواکارییەکانی ناوبراوی سەبارەت بە سوریا قەبووڵ کردووە.

نیوزویک بەگێڕانەوە لەو سەرچاوە لە ئەنجامانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، ڕایگەیاند، بێگومان ترامپ لەدانوستاندا لاواز بوو و پاشەکشەکردنی هێزەکانی پشت ڕاست کردەوە هەتا واپێشان بدات کە ئێمەش شتێکمان بەدەست هێناوە بەڵام لەڕاستیدا هیچمان دەس نەکەوت."

کۆشکی سپی پاش پەیوەندیی تەلەیفونی رۆژی دووشەممەی ترامپ لەگەڵ ئەردۆغان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ بە سەرنجدان بەبڕیاری تورکیا بۆ دەسپێکی هێرشی سەربازی لەناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی کوردەکان لەباکوری سوریا، هێزە ئەمریکییەکان لەو ناوچە دەکشێنەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت