Oct 09, 2019 18:46 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئیتالیا لە مەڕ شوێن هاتەکانی شەڕی تیجاری یەکیەتی ئوروپا ئەمریکا

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا وتی؛ دەبێ پێشگیری بکرێت لە ڕودانی شەڕی تیجاری " کارەساتبار" لە نێوان ئەمریکا ویەکیەتی ئوروپا.

بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک " جۆزپە کۆنتە" سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ڕۆژی چوارشەممە لە بیر وڕادەربڕینێکدا خوازیاری پێشگیری لە ڕودانی شەڕی تیجاری نێوان ئەمریکا ویەکیەتی ئوروپا بوو وتی: بڕیاری ئەمریکا بۆ داسەپانی نرخنامە نوێکان لە دژی کالا ئوروپیەکان زیان دەگەیەنێت لە  بەرهەم هێنەرانی ناوخۆیی لە ئوروپا . ئەم کاربەدەستە ئیتالیاییە وتی: داسەپانی نرخنامەکانی ئەمریکا لە دژی کالا ئوروپیەکان کارتێکەری جیدی دەبێت،لەسەر خەرجی کالا بەرهەم هێنراوەکان لە ئیتالیا .دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند ووە لە کاردانەوە بە کردەوەی یەکیەتی ئوروپا لە دانی یارانە بە کۆمپانیای فڕۆکە سازی ئوروپایی ئیرباس ، نرخنامەکان بەسەر حەوت ملیارد وپانسەد ملیۆن دوڵار لە کالا هاوردە کراوەکان لە یەکیەتی ئوروپا دادەسەپێنێت. واشنتۆن ، خوازیاری داسەپانی نرخنامەی سەتی دە وسەتی ٢٥ بەسەر بڕێک لە کالاکانی هاوردەیی لە ئوروپایە. سەندۆقی نێودەوڵەتی پارە بە تازەیی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە لە شەڕی تیجاری " دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا نێزیک بە ٧٠٠ ملیارد دوڵار، زیان لە ئابووری جیهانی دەگەیەنێت. ئوروپا وئەمریکا ، لە مای ٢٠١٨ توشی شەڕی نرخنامەیی لەدژی یەکتر بوونە وئەم شەڕە بووەهۆی داسەپانی نرخنامەکانی ئەمریکا لەدژی هاوردە کردنی پوڵا وفافۆن لە یەکیەتی ئوروپا . دوابە دوای ئەوە، یەکیەتی ئوروپایش نرخنامەی سەتی ٢٥ی داسەپاندە سەر بڕیک لە کالا ئەمریکیەکاندا .  

بۆچوونت