Oct 12, 2019 15:58 Asia/Tehran
  •  لاگریی سوید لە بایکۆتی چەکەمەنی یەکێتیی ئورووپا دژی تورکیا

پەرلەمانی سوئید لە کاردانەوە بە پەلاماری سەربازیی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ، لاگری کرد لە بایکۆتی چەکەمەنی یەکێتیی ئوروپا دژی ئانکارا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی هەواڵیی ڕاشاتوودەی ، پەرلەمانی سوئید ڕۆژی هەینی  بە دەرکردنی بەیاننامەیک خوازیاری بایکوتی چەکەمەنی بڕووکسل بوو دژی تورکیا و ڕایگەیاند کە ئەو پرسە  لە دانیشتنەکانی یەکێتیی ئوروپا پێ و شوێن دەگرێت .

بڕیارە حکومەتی سوئید لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەمەی  وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی یەکێتیی ئوروپا لە بڕوکسل  ئەو پرسە پێی و شوێن بگرێت .

ئان لیند " وەزیری  دەرەوەی سوئیدیش ڕۆژی پێنجشەمە پەلاماری سەربازیی بۆ سەر باکووری  سوریای   شەرمەزار کرد . پەلاماری سەربازیی سپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لە چوارشەمەی ڕابردووەوە  دەسپێکراوە . 

سەرپەیڤ

بۆچوونت