Nov 17, 2019 16:05 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە پێتەختی کۆماری چێک ؛ خەڵک  خوازیاری لەسەر کارلاچوونی سەرۆک وەزیر بوون .

هەزاران کەس لە خەڵکی کۆماری چێک ڕۆژی شەمە جارێکی دیکە بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندان لە پراگی پێتەخت ، خوازیاری دەس لە کار کشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بوون .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  ڕلژادیو تەلەفیزونی  ئێران  خەڵکی کۆماری چێک لەو خۆپیشاندانەدا  دروشمگەلێکیان  دژی  " ئاندرێ  بابیش " سەرۆک وەزیران  بەرز  کردەوە . کۆماری چێک  لە مانگەکانی  ئەم  دواییەدا  بووەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی  نەیارانی  ئاندرە بابیش . خەڵکی کۆماری چک  سەرۆک وەزیرانی  ئەو وڵاتەیان   تاوانبار بە گەندەڵی  کردووە   .  ئاندرێ بابیش  چەن  دۆسیەی  گەندەڵی هەیە . ناوبراو  هەروەها  تاوانبارە  کە لە یارانەکانی  یەکێتیی  ئورووپا  بۆ  ئامانجی  تاکەیی خۆی کەڵکی  وەرگرتووە. یەکێتیی  ئوروپا   بە بڕێک   لە  وڵاتان  لە  ئوروپای ناوندی و ڕوژهەڵاتیی  بۆ وێنە  کۆماری چێک بە هۆی ئابووری  لاواز  لە چاو  وڵاتانی  ئوروپای  ڕۆژئاوایی ،  یارانە  و  یارمەتی  دارایی  دەدات . ئاندرێ بابیش  ڕێبەی  پارتی پوپولیست  " ئانۆ  بناغەدانەری   ئیمپراتوریەکی  دارایی  گەورە  لە بەشەکانی  کشت و کاڵ  خوراکی  و دەرمانی  لە کۆماری چێکە .

بۆچوونت