ته‌مووز 26, 2020 22:47 Asia/Tehran
  • ھەڕەشەی توندی یۆنان لە تورکیا

حکومەتی یۆنان رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بەهێز روبەڕوی تورکیا ببێتەوە، ئەگەر پڕۆسەی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست نەوەستێنێت.

 

رۆژنامەی  Greek city times  چاپی  یۆنان لەزاری سەرچاوەیەک لە حکومەتی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی ئاتێن  هۆشداری داوەتە تورکیا لەبارەی پڕۆسەی گەڕان و دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست، ئەنقەرە ناچاربووە کەشتییە سەربازییەکانی لەو ناوچەیە بکشێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی یۆنان ئامادەیە بەهێز بەرەنگاری تورکیا بێتەوە، ئەگەر پڕۆسەی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست نەوەستێنێت.

دوێنێ شەممە رۆژنامەی (بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا بەمەبەستی رێگریکردن لە رودانی جەنگ دەستێوەردانی لەکێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان کردوە و لەدوایین چرکەساتەکاندا هەردو وڵاتی رازیکردوە کە خۆیان لە روبەڕوبوونەوەی سەربازی بەدووربگرن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت