ئاب 08, 2020 17:07 Asia/Tehran
  •  له‌ جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا له‌ 20 ملیۆن نزیک ده‌بێته‌وه‌

ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ که‌ له‌ شاری وهان رۆژهه‌ڵاتی‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا و ئێستاس به‌ هه‌موو جیهانی بڵاوبووه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رووی‌ ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هه‌زار که‌س.

 

ماڵپه‌ڕی Worldometer که‌ رۆژانه‌ له‌باره‌ی پێشهاته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ کۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌کانی نوێ ده‌کاته‌وه‌ بڵاوی کرده‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ٧٢٤ هه‌زار و ١٤٩ که‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته‌ تۆمارکراوه‌کانیش گه‌یشتووه‌ته‌ ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هه‌زار و ١٤٦ که‌س.

١٢ ملیۆن و ٥٤٩ هه‌زار و ١٩٨ تووشبوو چاک بوونه‌ته‌وه‌ و شه‌ش ملیۆن و ٢٧٤ هه‌زار و ٧٩٩ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌رده‌گرن.

کۆرۆنا به‌توندترین شێوه‌ کاریگه‌ری کردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌مریکا تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٩٥ هه‌زار و ٥٢٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ له‌و وڵاته‌ تۆمار کراوه‌. هه‌روه‌ها ١٦٤ هه‌زار و ٩٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

سەرپەیڤ

بۆچوونت