کانونی دوھەم 18, 2017 11:24 Asia/Tehran
  • شکست هێنانی تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی موسڵ

لە هێرشی ئاسمانیی سوپای ئێراق بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لە موسڵ، ناوەندی پارێزگای نەینەوا، لەباکووری ئەو وڵاتە، چەند وەرشەی بۆمب چێکردن و هەماری ماددەی تەقینەوەیی تیرۆریستان لەناو بردرا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، سەرلەشکر عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی ستنای نەینەوا، وتی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی ئێراق، وەرشەکانی بۆمب چێکردن و هەماری تەقەمەنی وچەکی داعش لەناوچەی ڕەشیدیە، عامل وقوبەی موسڵیان لەناوبرد.

فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی پارێزگای نەینەوا وتی: هێزە ئێراقییەکان بەکەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان، تیرۆریستانی داعش کە بەنیازبوون پێگەکانیان بگۆڕن، پێکا و ژمارێک لەوانیان کوشت.

هێزە ئێراقییەکان نزیک بە ٩٠ لەسەتای ڕۆژهەڵاتی موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا لەچنگ داگیرکەرانی داعشیان ڕزگار کرد.

ئۆپراسیۆنی ڕزگارکرانی موسڵ لەدەست تیرۆریستانی داعش١٧ی ئۆکتۆبری٢٠١٦ بەفەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، دەس پێ بووە.