لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای ئێراق بۆسەر بنکەیەکی داعش شەش کەس لە سەرکردەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچەی سوق شەعارین لە ڕۆژاوای مووسڵ کوژران .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی  سومەریە نیووز،  ئیدارەی هەواڵگریی سەربازیی ئێراق ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند ئەم سەرکردەی کوژراوانی داعش هاووڵاتی  ڕوسیا ، فەرەنسا، تورکیا، مەغریب و بەریتانیا بوون  .

 نەجم نووری  فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  ئازاد کردنی مووسڵ ڕایگەیاندووە دەیان ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی داعش ئەمڕۆ د وابەدوای  تێک شکاندنی هێڵی بەرگری  خۆی  لەبەشی ڕۆژاوای مووسڵ، تەسلیمی  هێزی ئۆپراسیۆنی ئێراق بوون.

ئۆپراسیۆنی  ئازاد کردنی مووسڵ  لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش نۆزدەی فڤرییەی ساڵی 2017  دەست پێکراوە.

Mar 20, 2017 11:18 Asia/Tehran
بۆچوونت