• سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ ئەمریکا و دڵگرانی و چاوەڕوانییەکان لەو سەردانە

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە بۆ سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکا، لەسەرووی شاندێکدا بەرەو واشنگتۆن کەوتەڕێ.

سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ ئەمریکا لەبارودۆخێکدا ئەنجامی گرتووە کە ئێراق سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژە تەکفیرییەکان بەتایبەت داعشە. دەرکەوتنی داعش لە ئێراق لەڕاستیدا بەرهەم و ئەنجامی ئامادەبوونی داگیرکەرانی هێزە ئەمریکییەکان لە مەودای ٢٠٠٣ هەتا ٢٠١١ لە ئێراقە کە ، هیچ دەرەنجامێکی نەبووە جگە لە ئاڵۆزکاویی و ناهێمنی زۆر و پەرەسەندنی دیاردەی تیرۆریزم لە ناوچەدا.

بەرەوڕووبوونی بەرفراوانی ئێراق لەگەڵ تیرۆریستانی تەکفیری لەساڵانی ڕابردوودا، میراتێکە کە ئەمریکا بە ئەنجامدانی کردەی داگیرکەرانەی لەناوچەدا بۆ خەڵکانی ناوچە بەدیهێناوە.

بیروڕای گشتی لەبیریانە کە داگیرکرانی ئەفغانستان چلۆن دەرکەوتن وسەرهەڵدانی ئەلقاعیدەی لێکەوتەوەو داگیرکرانی ئێراق بەدەست سەربازانی ئەمریکی، بووە هۆی هاتنەدی و دەرکەوتنی داعش.

لانیکەم گۆڕانکارییەکانی پانزە ساڵی ڕابردووی ناوچە ئەوە دەسەلمێنێ کە لەهەرشوێنێک کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ دەستتێوەردانی سەربازی کردووە، هەموو شتێک لەناوچووەو گرووپ و تاقم گەلی وێرانکەر لەناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی ئەمریکادا دەرکەوتوون. ئەوە بابەتێکە کە سەرۆک وەزیرانی ئێراقیش ئاماژەی پێ کردووەو خوازیاری لێکۆڵینەوەی بەربڵاو لەمەڕ پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لەئێراق بەتایبەت لەکاتی داگیرکرانی ئەو وڵاتەدا بووە، هەتا شوێنهاتە مەترسیدارەکانی داگیرکەری و دەستتێوەردەرانەی ئەمریکا لەئێراق زیاتر بۆ بیروڕای گشتی ئاشکرا بکرێت.

گرووپ ولایەنە جیاجیا تیرۆریستییەکان ئەمڕۆ هەمان دەوری ئامادەبوونی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لەناوچە دەبینێ و کۆشکی سپی بەگرتنەبەری ڕەوتی شەڕی بەوەکالەت و کەڵک وەرگرتن لە تاقمە تیرۆریستییەکان، مەترسی ناهێمنی لە ناوچەو جیهاندا زیاتر پەرەپێداوە. خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە بەرپرسانی ئەمریکی بۆ گەیشتن بە ئامانجگەلی دەسوەردەرانەیان لە ئێراق لەهەر هەل و دەرفەتێک کەڵک وەردەگرن. وەها کردەوەیەک بەئاشکرا لەچوارچێوەی چالاکی سەرەڕۆیانەی بەناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە تیرۆریزم بەسەرۆکایەتی ئەمریکا، هەست پێ دەکرێ وبەرچاو دەکەوێ. کردەکانی ئەمریکا لە ئێراق بێ هاواهەنگی حکومەتی ناوەندی وسوپای ئێراق بەکردەوە بووەتە هۆ تاکوو جم و جۆڵەکانی ئەو هاوپەیمانییە ببێتە کەندو کۆسپی بەردەم هەڵس وکەوتی جیددی و هەمەلایەنەی تیرۆریزم. کردە سەرەڕۆیانەو دەستتێوەردەرانەکانی ئەمریکا لەئێراق، جۆرێک ناڕێکی بەدواوە بووە لەمەڕ بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان و لەناوبردنیان. ئەوە لەبارودۆخێکدایە کە سەنەدو بەڵگەی زۆر لەمەڕ داکۆکی ئەمریکا لە تیرۆریزم بەئامانجی لاوازکردنی تەوەری خۆڕاگری لەناوچەی ڕۆژاوای ئاسیاو لەگوشارنانی حکومەتی ناوەندی ئێراق لەئارادایە. بەسەرنجدان بە شوێنهاتە نەرێنییەکانی دەستتێوەردانی ئەمریکا لەناوچەداو بەتایبەت لەکاروباری ئێراقدا، سەرۆک وەزیرانی ئێراق ماوەیەک لەوەپێش هاوتەریب لەگەڵ داوای خەڵکی ئێراق، خوازیاری لێکۆڵینەوەی تۆکمە لەبارەی دەسدرێژکاریی ساڵی٢٠٠٣ی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی بوو.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەئاماژە بەوەی کە ئەو چەشنە دەسوەردانە سەربازییانە، ناجێگیری و بشێوی لەئێراقی لێ دەکەوێتەوە، هیوای خواست، بەغدا زیانبایی وەربگرێ لەبری هەموو ئەو کار وکردە هەڵانەی ئەمریکا ئەنجامی داوە.

لە وەها بارودۆخێکدا چاوەڕوانی بیروڕای گشتی ئێراق ئەوەیە کە ئەو پرسە ، لە سەفەری حەیدەر عەبادی بۆ ئەمریکا پێوشوێن بگیردرێ.

ئەوە لەکاتێکدایە کە قسەوباسی بەگومان و تەماوی بەرپرسانی ئەمریکی لەچەند مانگی ڕابردوودا سەلمێنەری ئەوەیە کە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لەدژ ئێراق بڕانەوەیان بۆ نییەو ئەمریکا لەچوارچێوەی ئەو پیلانگێڕییانەی لەژێر ناوی ئێراقی دوای داعش لەهەوڵی پاراستن و بەهێزکردنی ئامادەبوونی خۆی لە ئێراق بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی جم و جۆڵە شیمانەییەکانی داهاتووی تیرۆریزم و پێوشوێن گرتنی گەڵاڵە جودایی خوازانەکانی ئەمریکا لە ناوچە بەتایبەت ئێراقە کە ئەوەش پێشاندەری ڕەهەندو لایەنە مەترسیدارەکانی ئامانجگەلی ئەمریکا لەو وڵاتەیە.

لە وەها کەشێکدا نابێ ئەو هیوایە هەبێت کە ڕاوێژکارییەکانی بەرپرسانی ئێراقی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی بە وەها پێشینەیەک ، دەسکەوتێکی ئەرێنی بەدواوە بێت بۆ گەلی ئێراق بەمەبەستی هەوڵدان بۆ جێگیرکرانی هێمنی و ئاسایش لەو وڵاتەدا. ئەو بارودۆخە وشدارییدەرە لەمەڕ بەپارێز بوون و هۆشیاربوونی بەرپرسانی ئێراقی لەمەڕ هەرچەشنە هاریکارییەک لەگەڵ ئەمریکادا.

Mar 20, 2017 14:35 Asia/Tehran
بۆچوونت