• عەبادی لەسەرووی شاندێکی بالا گەیشتە ئەمریکا

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند حەیدەر عەبادی هاوڕێ لەگەڵ شاندێکی باڵا بەمەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی گەیشتە ئەم وڵاتە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە سەرووی شاندێکی باڵا گەیشتە واشینگتۆنی پێتەختی ئەمریکا .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک   نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە دەر کردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند  حەیدەر عەبادی  بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی لە سەفەرێکی ڕەسمی دا گەیشتە  واشینگتۆن.

نووسینگەی عەبادی وتیشی  ئەم سەفەرە بە ئامانجی بەهێزبوونی هاوکاری نێوان دوو وڵات لەبوارەکانی ئاسایشی ، سەربازی، ئابووری و بوارەکانی دیکە  ئەنجام دەبێت .

Mar 20, 2017 16:39 Asia/Tehran
بۆچوونت