• کاردانەوەی پەرلەمانی ئێراق بەدەستێوەردانەکانی عەرەبستان

ئەندامی فراکسیۆنی بەرەی چاکسازی لە پەرلەمانی ئێراق لە وەزاڕەتی کاروباری دەروەی ئەم وڵاتە داوای کرد هەتا لە عەرەبستان ووڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارسی بوێ بەدەسوەردانەکانی خۆیان لە کاروباری ناوخۆی ئێراق لە پێناوی مەبەست وئامانجەکانی تورکیا کۆتایی بێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، " عالیە نەسیف" ئەندامی فراکسیۆنی بەرەی چاکسازی لە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا کە ماڵپەڕی ئێراقی سومەریە نێۆز بڵاوی کردەوە وتی: دەسوەردانەکانی عەرەبستان و هەندێ لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس بێ لەبەر چاوگرتنی دراوسێیەتی و عورفی دێپلۆماتیک و پەیمان نامەکانی نێودەولەتی لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق دەسوەردان دەکەن.

نەسیف وتیشی: ئەم دەسوەردانە ئاشکرایانە بە پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا وەکوو بەڕێوەبەری کۆنفرانسی ئانکارا ئەنجام دەبێت کە لە ئاواتی گەڕانەوە بۆ سەردەمی عوسمانی لە ڕێگەی پارچە پارچە کرانی ئێراق و کایەکلی دانانی ئەمنیەت وپاوەجی یەکەی لە پێناوی داگیر کردنی بەش گەلیکی بەربڵاو لە خاکەکەی بە تایبەت ناوچە نەوتاویەکانیە.

نەسیف وتی: مەترسی گەڵاڵەکانی داهاتوو کە لە کۆنفرانسی ئانکارا کێشراون لە پیلانی سآڵەکانی ڕابردوو کەتیدا شایەتی کۆنترۆڵی تاقمی ترۆریستی داعش بەسەر پارێزگاکان وشارەکانی ئێراق بووین  کەمتر نیە . هەرلەم ڕووەوە بەر لەوە کە کاروبار لە ژێر کۆنترۆڵ بێتە دەرێ ئەم فیتنە وئاڵۆزی نانەوە بنەبڕ بکەین.

نەسیف لەسەر پێویستی داخوازی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێڕاق لە عەرەبستان ووڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس لە ڕێگەی دێپلۆماتیک بۆ کۆتایی دان بە دەسوەردانەکانیان لە کاروباری ئێڕاق پیداگری کرد. ئەم دوائیانە جڤێنی نهێنیانەی دوو ڕۆژە بە بەشداری وئامادە بوونی بیست وپێنج کەسایەتی سیاسی و ئابووری وعەشیرەیی سوننە ی ئێراق لە ئانکارا بەڕێوە چوو.

Mar 20, 2017 17:40 Asia/Tehran
بۆچوونت