لیژنەی ئاسایشی لە ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالە ، باسی لە شەڕی ناوخۆی نێوان سەرکردەکانی گرووپی داعش کرد لە ناوچەی مەتیبیجە لەسنوورەکانی نێوان ئەو پارێزگایە لەگەڵ سەلاحەدین.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سومریەی ئێراق، سادق حوسێنی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی لە ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالە(ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە)، وتی: هێزە هەواڵگرییەکان سەرلەئێوارەی دوێنێ دووشەممە تێکهەڵچوونی سەرکردەکانی داعشیان پێوشوێن گرت و بینیان کە هەرکام لەوان لەدووی خستنەبن فەرمانی لایەنی بەرامبەرە.

حوسێنی وتی:  زانیارییە بەراییەکان واپێشان ئەدات کە لەو تێکهەڵچوونانە، شەش کەس لە تیرۆریستانی د اعش کوژران و یان بریندار بوون.

حوسێنی هەروەها وتی: ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ و گەیشتنی ئەو ئۆپراسیۆنە بە دواقۆناخ لە لێوارەکانی ڕۆژاوای موسڵ، بەشێوەیەکی بەرچاو، داعشی لاواز کردووەو بووەتە  مایەی سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لەنێوان سەرکردەکانی داعشدا و ئەوەی لە مەتیبیجەدا ڕووی دا، پێشاندەری قووڵی ناکۆکی ناوخۆیی لەنێوان سەرکردەکانی داعشە کەلەم دواییەدا قووڵتر بووەتەوە.

دەس و پێوەندییەکانی داعش لە مەتیبیجیە هەڵکەوتوو لە سنورەکانی نێوان پارێزگای دیالەو سەلاحەدین جێگیرن و ئەو ناوچەیە، خاڵی دەسپێکرانی زۆرێ لە کردە توندوتیژەکان لەچەند مانگی ڕابردوودا بووە.

Mar 21, 2017 11:51 Asia/Tehran
بۆچوونت