• کۆبوونەوەی عەبادی لەگەڵ فەرماندەرانی ئێراقی لە

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەمیانەی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فەرماندەرانی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئێراق وتی ؛ سەرکەوتنی یەکجاری بە سەر گرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش نزیکە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ حەیدەر عەبادی کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ لە نزیکەوەی پێ و شوێن گرتنی ئۆپەراسیۆنی ڕز گار کردنی موسڵ سەردانی ئەم ناوچەی کردووە، لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئێوارەی چوارشەممە لەگەڵ فەرماندەرانی هێزەکانی حەشدی شەبی و هەروەها ژمارێک لە فەرماندەرانی سوپای ئێراق وتی کە بەم زوانە سەر دەکەوین و پاش ئەوەی سەرکەوتنی یەکجاریمان بە دەست هێنا ئەو کات هەڵمەتی ئاوەدان کردنەوە و سەر لە نوێ بنیاتنانەوەی ناوچە کاول کراوەکان دەست پێ دەکەین.
عەبادی داوای لە هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد لە بواری ئاوەدان کردنەوە و بنیاتنانەوەیشدا درێژە بدەن بە هەوڵ و تێکۆشانیان هەروەک سەردەمی شەڕی دژ بە داعش.
لەم کۆبوونەوەیەدا "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری فەرماندەرێتی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، "هادی عامری" بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و یەکێک لە فەرماندەرانی باڵای حەشدی شەعبی و هەروەها ئەبووعەلی بەسری  بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی بەشداریان کردبوو.
حەیدەر عەبادی ڕۆژی چوارشەممە بەرەو موسڵ وەڕێ کەوت کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ڕەوتی ئۆپەراسیۆنی دژ بە داعش لەم شارە تا رادەیەک بەرچاو هێواش ببوو.
 

Apr 20, 2017 08:46 Asia/Tehran
بۆچوونت