• پێداگری  فواد مەعسووم لەسەر ورەی گەلی ئێراق  بۆ سەرکەوتنی گەڵاڵەی ئاشتی نەتەوەیی

سەرۆکی ئێراق پێداگری کرد لەسەر ورەی خەڵکی وڵاتەکەی بۆ سەرکەوتنی گەڵاڵەی ئاشتی نەتەوەیی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  ڕادیۆ تەلەفزیۆن ، فواد مەعسووم  سەرۆکی ئێراق  ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ زیگمار گابریەل  وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا  لە بەغدا متمانەی دەربڕی  سەبارەت بە مکۆڕبوونی خەڵکی ئەم وڵاتە لەسەر  سەرکەوتووبوونی  گەڵاڵەی ئاشتیی نەتەوەیی، بنیاتنانەوەی  ناوچەگەلێک کە لەبەر  پەلامارەکانی تیرۆریستی زیانیان وێ کەوتووە، گەڕانەوەی ئاوارەکان و دابین کردنی ژیانی بەختەوەرانە بۆ ئەوان.

سەرۆکی ئێراق  لەم چاوپێکەوتنەدا  وێڕای لێکدانەوەی بنیات نانی  تواناییەکانی پیشەسازی، کشت و کاڵ و پزیشکیی ئێراق و پەرەی هاوکارییەکانی بەغدا بەرلین  پێداگری کرد  بێ گومان ئێراق  بە هێزەوە  لە ڕێگەی  گەشەسەندنی  تواناییەکانی ئابووری و بەهێزبوونی دەوری ئەم وڵاتە لە دامەزرانی ئاشتی و سەقام  لە ناوچە بەرەپێش دەڕوات  .

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیش  وێڕای ڕێزگرتن لە سەرکەوتنەکانی ئێراق لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆؤیزم،  وتی : ئاڵمان بۆ پەرەی داکۆکییەکانی خۆی لە ئێراق لە بواری ئابووری، ئامادەکردنی هێزەکان، بنیات نانەوە و دامەزرانی  دیسانەوەی سەقام  لەم وڵاتە،   هەوڵ دەدات  .

 

 

Apr 20, 2017 17:05 Asia/Tehran
بۆچوونت