سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکانی ئێراق نەیارەتی خۆی لەگەڵ هەوڵەکانی ناوچەی کوردستانی ئەو وڵاتە بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم ڕاگەیاند.

عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکانی ئێراق ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، بەپێداگری لەسەر نەیارەتی لەگەڵ بەرنامەی ناوچەی کوردستان بۆ سەربەخۆبوون لە ئێراق پاش شکست پێدانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، وتی: ئەگەر کۆپرسی لە کوردستانی ئێراق بەڕێوەبچێ، یەکلایەنە دەبێ و تەنیا، ئیسرائیلە کە حکومەتێکی کوردی بەڕەسمییەت دەناسێ.

حەکیم پێی داگرت: دیاریکرانی سنوورەکان بەخوێن لەهیچ وڵاتێکی جیهاندا سەرکەوتوو نەبووەو لە ئێراقیش ئەنجامی شیاوی لێ ناکەوێتەوە، چونکە هێنانەدی وڵاتێکی کوردی ، پارچە پارچەبوونی ئێراقی لێ دەکەوێتەوەو دەبێتە هۆ تاکوو هەموو لایەنەکان خوازیاری ئەوە بن ناوچەیەکی خودموختاریان هەبێ و دواتریش سەربەخۆ بن.

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری ناڕەزایەتیەکان هەردەم پێ دادەگرێ لەسەر بڕیارەکەی بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بەئامانجی سەربەخۆبوونی کوردستانی ئێراق.

بەڕێوەبردنی کۆپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە دەستوری ئێراقدا پێش بینی کراوە، بەڵام لەبەر هۆوهەگەری جۆراوجۆر ئەو پرسە جێ بەجێ نەکراوە. هاودەنگی بۆ سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق لەنێو کوردەکانیشدا لەئارادانییەو ئەوەش ، ئەو ڕاستییەیە دەردەخات کە کوردستانی ئێراق لەبری جیابوونەوە، ئیمتیازێکی تایبەتی دەس ناکەوێ.

Apr 21, 2017 18:20 Asia/Tehran
بۆچوونت