• سەفەری سەرۆک کۆماری ئێراق بۆ ئەردەن

نوێنەری پەرلەمانی ئێراق وتی : فوئاد مەعسووم سەرۆک کوماری ئێراق ئەمڕۆ پێنجشەمە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ پاشای ئەردەن گەیشتە ئەمان.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا عەباس بەیاتی ئەندامی کومیسیونی پەیوەندیی  دەرەوەیی پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند : فوئاد  مەعسووم لەو سەفەرەدا  لە گەڵ  پاشای ئەردەن سەبارەت بە دانیشتنی ڕیاز و  بنیاتنانەوەی  ئێراق   وتووێژ  دەکات.

فوئاد مەعسووم  دوای ئەمان بۆ بەشداری لە دانیشتنی عەرەبی و ئەمریکایی   دەچێتە عەرەبستان  ئەو دانیشتنە  کۆتاییەکانی  ئەم مانگە لە ڕیاز بەڕێوە دەچێت .

جێگای ئاماژەیە لە پەیوەندیی لەگەڵ گرفتەنێوخۆییەکانی عێراقیش  سەرۆک  کۆماری ئێراق لە گەڵ مەسعوود بارزانی  سەبارەت بە چارەسەریی کێشەکانی نێوان ڕەوتە سیاسیەکان لە کوردستانی  ئێراق وتووێژ دەکات .

ئادار 18, 2017 21:40 Asia/Tehran
بۆچوونت