هەواڵدەریە ئێراقیەکان باسیان لە جێگیربوونی هێزی حەشدی شەعبی ئێراق کرد لە سەرسنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سووریاو ئەردەن .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  یەکشەممەی سومەریە نیووزی ئێراق، سەرچاوەکانی ئاسایشی لە پارێزگەی ئەنبار  کە هاوسنوور لەگەڵ  سوریایە، ڕایانگەیاند  : هێزی حەشدی شەعبی  دزەی خۆیان لەم ناوچەیە پەرەپێداوە و بە یارمەتی گاردی سنووریی ئێراق ، چاوەدێری خۆیان بەسەر ناوچە سنوورییەکان زۆرتر کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە  هێزی حەشدی شەعبی  لە بوارگەی وەلید و تەرایبیل لە نیزیکی ئەردەن سەقامیان گرتووە.

هێزی خۆڕاگری سوریا هەشتەمی ژووئەنی ئەم  مانگە  لە باشووری پارێزگەی حومس لە سوریا گەیشتوونەتە سنووری ئێراق و هێزی ئێراقیش  دوو ڕۆژ لەمەوبەر خۆیان گەیاندووەتە سنورەکانی سوریا .

 

Jun 19, 2017 14:28 Asia/Tehran
بۆچوونت