• عەبادی : ئێراق لە سۆنگە ی پشوو درێژی و یەکڕیزی، بەسەر داعش دا سەرکەوت

سەرۆک وەزیرانی ئێراق لەسەفەر بۆ عەرەبستان وڕای ڕێزگرتن لە بوێری هێزی ئێراقی لە شەڕ بەدژی داعش وتی : ئێراقییەکان بە پشوودرێژی و یەڕیزی سەرکەوتن .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی سومەریە نیووز، حەیدەر عەبادی  لەسەفەر بۆ عەرەبستان لەگەڵ مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز  شای ئەم وڵاتە دیداری کرد و سەبارەت بە ڕێگەکانی هاوکاری و بەهێزکردنی پێوەندی نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکان وتووێژی کرد .

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی :  ئێراق  هیچکات  لایەنێکی  هیچ تێکهەڵچوونێک نابێت و مۆڵەتیش  نادات  لەخاکی ئەوە بەدژی وڵاتی دراوسێ کەڵک وەرگرێ  بەڵکوو دەست دەداتە بەرگری کردن لە سنوورەکانیدوای شەڕ بە دژی داعش.

مەلەک سەلمان شای عەرەبستانیش  لەم دیدارە دا وتی  : هەموو ڕێگەکان بۆ هاوکاری کردن لە ئێراق  لە ئارادایە  .

ئێمە ئامادەی هاوکاری هاوبەشین لە بوارەکانی ئابوری، بازرگانی، سنوورەکان، کەرتی تایبەت، سەرمایەدانان،  گواستنەوەی بەرژەوەندی، لەگەڵ ئێراقین .

شای عەرەبستان هەروەها ئیدیعای کرد خوازیاری پەرەی هەماهەنگی لەگەڵ ئێراق  لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هاوکاری بو لەناوبردنی داعش و پاراستنی ئاسایشی هاوبەشین.

Jun 20, 2017 16:30 Asia/Tehran
بۆچوونت