• ئازاد کرانی چەند ناوچە لەلایەن هێزی ئێراقی لە ڕۆژاوای مووسڵ

فەرماندەیی ئوپراسیۆنی قادمون یا نەینەوا، باسی زاڵ بوونی هێزی ئێراقی بەسەر باشووری گەڕەکی شەفا، ئیدارەی تەندوروستی نەینەوا، کلیسای ماریا و قەڵای مێژوویی باشتابیا لە ڕۆژاوای مووسڵی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، عەبدولئەمیر رەشید بارەڵڵا  فەرماندەی ئۆپراسیۆنی قادمون یا نەینەوا  بە دەرکردنی  بەیاننامەیەک  ڕایگەیاند هێزی ئێراقی ڕۆژی سێ شەممە بەشی باشووریی گەڕەکی  شەفایان لە دەستی داعش ئازاد کرد و زاڵ بوون بەسەر  قەڵای مێژوویی باشتابیا، بەندیخانەی ئەلئەحداس ، ئیدارەی تەندوروستی نەینەوا، کلیسای ماریا و پردی پێنجەم لە ڕۆژاوای مووسڵ  .

نایف شمری، جێگری سەروکی کومیسیۆنی بەرەڤانی و ئاسایشی پەرلەمانی ئێراق یش ڕیگەیاند یەکەی  هێزی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ئێراقیش   توانیان  سێ شارۆچکەی  الساعە، موشاهیدە  و خەزرەج  لە ناوچەی مووسڵی کۆن لە داعش وەرگرنەوە و ژومارێک  بنەماڵەی گەمارۆ دراویش ئازاد بکەن.

هێزی ئێراقی ئۆپراسیونی ئازاد کردنی بەشی ڕۆژاوایی مووسڵیان لە نۆزدەی فڤرییەی ساڵی 2017 دەست پێکردووە و ئەم ئوپراسیۆنە  درێژەی هەیە و ڕۆژانی کۆتایی خوی تێپەڕ دەکات.

Jun 20, 2017 18:31 Asia/Tehran
بۆچوونت