ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی عێراق بە ئاماژە دان بە مەکە پێوەندی عێراق لەگەڵ ئێران لەگەڵ پێوندی ئەو وڵاتە لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی جیی لێکدانەوە نیە ، پیداگری کرد: ئێران لەگەڵ ترۆریسم شەڕدەکات وڕوانگەی کەسانی تر بۆ عێراق گرینگ نیە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادین " فاڵح ئەلفەیاز " ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند : بڕیک هەوڵ دەدەن ئێران وەکوو پشتیوانی ترۆریسم بناسێنن وئەمەشتێکە کە هیج مرۆڤێکی ئاوەزمەند بڕوای ناکات. ئەلفەیاز وتی: پێوەندی عێراق وتورکیا بەو شتەی کە ئێستاکە لە نێوان تاران وبەغدا یا لەنێوان عێراق وسووریا هەیە ، جیی لێکدانەوە نیە. "فاڵح ئەلفەیاز" لە بارەی سیاسەتەکانی عەرەبستانی سەعودی لە ناوچەیش وتی: عەرەبستانی سەعودی سیاسەتی ورۆژاندن وهاندانی مەسەلەکانی مەزەەبی لەبەر دەگرێت. ڕاوویژکاری ئەمنیەتی نیشتامنی عێراق لەبارەی پەلامارە موشەکیەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەو بارەگای داعش لە سووریایش پیداگری کرد: موشەکەکانی ئێران بەرەو بنکەی داعش لە دەیروزۆر لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم تەقێندرا. فاڵح ئەلفەیاز هەروەها بەسیجی جەماوەری عێڕاقی بە باشترین ڕێکخراوێک زانی کە ڕەوتی سیاسی لە عێراق ، بەدی هێنەریەتی ووتیشی: موسڵ لە سەروبەندی سەرکەوتنی نیهایی لە بەرانبەر داعش دایە . هێزە عێراقیەکان هەڵمەتی ئازاد کرانی بەشی ڕۆژئاوای موسڵ یان لە نۆزدەی قڤریەی دووهەزارو هەفدە دەسپێکردووە وئەم هەڵمەتە هەروا درێژەی هەیەو ڕۆژەکانی کۆتایی خۆی تێپەڕ دەکات.

Jun 20, 2017 20:33 Asia/Tehran
بۆچوونت