• نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق : بەغدا ، تورکیا بە بردنە دەری هێزەکانی لە بنکەی بەعشیقە هان بدات.

نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق لە بەغدا داوای کرد لە ڕێگای ئاشتی خوازانە تورکیا بە چوونە دەری هێزەکانی لە بنکەی باشیک لە پارێزگەی نەینەوا هان بدات .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، محەممەد ئەلعکیلی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری " ئەلتجار پرێس ، وێڕای ئاماژەدان بەمەکە ئانکارا مەبەست وئامانج گەلیکی لە عێراق هەیە لەوان زاڵبوون بە سەرموسڵ وپارێزگەی کەرکووک وناوچەکانی تر لە عێراق کە پێشتر لەژێر زاڵیەتی عوسمانیەکان دابوو، لەدەوڵەتی فێدراڵ داوای کردلە ڕیگای ئاشتی خۆازانە دەوڵەتی تورکیا بە چوونە دەری هێزەکانی لە بنکەی بەعشیقە ڕازی بکات. ئەلعکیلی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە عێراق پێویستی بە سیاسەتی ستراتژیانەی نوێ دوای سەرکەوتن لە موسڵ وسەرەتی دان  بە بەرژەوەندی خۆی بەسەر بەرژەوەندیەکانی ترە ، وتی: ئەمریکا بۆ دزە کردنە ناوعێراق وگشت ناوچە هەوڵ ئەدات ولەدووی دەرفەتێکە بۆ جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەکانی خۆی.

Jul 17, 2017 17:05 Asia/Tehran
بۆچوونت