یەکێ لە کۆمپانیاکانی سەنعەتی سەربازی عێراق لە تاقێکاری وتەقاندنی سەرکەوتووانەی موشەکی کورت بڕ وبومی " یەقینی یەک " هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی سومەریە نێوز " مەزهەر سادق ئەلتەمیمی " بەڕێوە بەری کۆمپانیای پێشەسازی سەربازی عێراق ئەمڕٶ دوشەممە ڕایگەیاند : موشەکی کورت بڕی " یەقینی یەک" بە بڕی پازدە کیلومێتر وبە توانای هەڵگرتنی سێسەدو پەنجا کیلوگرام مادەی تەقەمەنی بە سەرکەوتنەوە تەقێندرا. ئەلتەمیمی پیداگری کرد: ئەم مۆشەکە بە دەس ئەندازیاران وپسپۆڕانی عێراقی کۆمپانیای پێشەسازی گشتیی سەربازی دروست کراوەو ستانداردی سەربازی باشی هەیە . کۆمپانیای پێشەسازی سەربازی سوپای ئێراق پاش ئەمەیش ئەزمونی دروس کرانی هاون، موشەکەکانی سەدو حەوت میلی مێتری یان هەبووە کە فرەتر لە سەتی هەشتای تەکنۆڵۆژیای ئەم چەکانە بومی وخۆماڵیی وبە پێی ستانداردەکانی پێشەسازی سەربازی جیهانە.

Jul 17, 2017 21:15 Asia/Tehran
بۆچوونت