• پێویستیی بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجە و تەلەعفەر

نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق لەسەر پێویستیی بەشداری هێزی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری حەویجە لە پارێزگەی کەرکووک وشاری تەلەعفەر لە پارێزگەی نەینەوا پێداگری کرد .

عەبدوسەڵام  مالکی نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی عەینولعێراق  نیووز،  بە ئاماژەدان بە پێویستیی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی  سەربازی  بەپێی  بریاری ئێراقییەکان و بە دوور لە هەرچەشنە  دەستێوەردانی بیانی و گوشاری سیاسی وتی : بەشداری حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجە و تەلەعفەر  بۆ سەرکەوتنی خێرا لەشەڕ بە کەمترین کوشت و بڕی مرۆیی و خەساری ماڵی زۆر گرینگە.

مالیکی بە ئاماژەدان  بەمەی تەنیا کەسانێک کە ترسیان  لە هێزی حەشدی شەعبی هەیە  یان  داعشی بن یان بەڕێوەبەری گەڵاڵەی وڵاتانی لایەنگری تیرۆریزم، داوای لە بەرپرسانی ئێراقی  کرد لە بەرامبەر لایەنگەلێک کە بە ئامانجی دیاریکراو داوای پێشگیری لە بەشداری حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی حەویجە و تەلەعفەر دەکەن، زۆر وشیار بێت.

بەرلەمە حەیدەر عەبادی  سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ داکۆکی کردن لە هێزی حەشدی شەعبی  هەموو هەوڵ و تێکۆشان بە دژی خەڵکی  ساختە و درۆ  لەلایەن دامەزراوەکانی هەواڵگری نێودەوڵەتی زانی و وتی : گیانبەخت کردنی ئەم هێزانە لە تەنیشت  سوپا، دەورێکی گرینگی لە ئازاد کردنی خاکی ئەم وڵاتە هەبووە و دەبێ مافی ئەوان دەستەبەربکرێت .

پەرلەمانی ئێراق  26ی نوامبەری ساڵی 2016  بە زۆرینەی دەنگ، یاسایەکی پەسەند کرد کە بە هۆیەوە هێزی حەشدی شەعبی ئەم وڵاتە  بەشێکی ڕەسمی لە هێزی چەکداری ئێراق دێنە  ئەژمار .

ئەم یاسایە بووە  هۆی نیگەرانی هەندێ وڵاتی لایەنگری تیرۆریستەکان لە ئێراق.

 

Jul 18, 2017 12:37 Asia/Tehran
بۆچوونت