سەرچاوەکانی هەواڵ باسی نیشتنەوەی دە فڕۆکەی جەنگیی ئەمریکی هەڵگری کەرەستەی جەنگی و چەک و چۆڵ لەدەورووبەری تەلەعفەر لە ڕۆژاوای مووسڵیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم لە گێڕانەوە لە مەیادین، فڕۆکە جەنگییەکانی  ئەمریکایی ڕۆژی پێنج شەممە لە حاڵێکدا لە بنکەی کەهریز  لە ڕۆژاوای مووسڵ نیشتنەوە  کە هێزی ئێراقی  خەریکی ئامادەکردنی خۆیان بوون بۆ دەستپێکردنی ئازاد کردنی تەلەعفەر.

شاری تەلەعفەر  لە ڕۆژاوای مووسڵ کە لە ساڵی 2014ی زایینی لەلایەن تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە داگیرکراوە  شەست و پێنج کیلومەتر لەگەڵ ناوەندی مووسڵ مەودای هەیە  .

ئەم شارە بنکەی گرینگی داعش و ڕێگەیەک بۆ تێپەڕینی تیرۆریستان لە سوریا بەرەو مووسڵ و بە پێچەوانە  لە م ڕێگەیە هەموو یارمەتییەکانی لوجستێکی بۆ داعش دەنێردرێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتوویەتی  نەخشەی  ئازاد کردنی  تەلەعفەر بەبەشداری هەموو دەزگەکانی  ئاسایشی و حەشدی شەعبی و عەشیرەتەکان  داڕێژراوە و هێزی حەشدی شەعبی  و عەشیرەکان لە تەنیشت هێزە چەکدارەکانی دیکە لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی تەلەعفەر بەشداری دەکەن.

Aug 11, 2017 20:24 Asia/Tehran
بۆچوونت