دوای ئەوەی کە بەرپرسیی یەکەی کەرەستە و ئامێریی قوورسیی سوپای عێراق ڕایگەیاند ئەمریکا خەریکیی چێکردنی پێگەی سەربازیی نزیک شاری تەلعەفەرە؛ فەرماندەریی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنیی هاوبەشیی عێراق، جەختیکرد: ئەمریکا لە تەلعەفر پێگەی سەربازبی نییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن،" سەرتیپ یەحیا ڕەسول"  وتە بێژی فەرمی فەرماندەری ئەرکانیی ئۆپەراسیۆنیی هاوبەشی عێراق ڕۆژی هەینی  لە بەیاننامەیەک بوونیی هەرچەشنە پێگەی سەربازی  سوپای ئەمریکای لە تەلعەفەر، رۆژئاوایی ستانی نەینەوا، باکووری عێراقی ڕەدکردەوە .

 سەرتیپ یەحیا ڕەسوول وتیشی:  بوونی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێو دەوڵەتی دژی داعش و هێزەکانی ئەمریکایی تەنیا بۆ ڕاژەکاریی سەربازیی و ئال ووێری زانیاری لە نێوان دوولایەن و پشتیوانیی ئاسمانی  بووە و و ئەوان هیچ ڕۆلێکی لە شەری ڕاستەو خۆ لەگەڵ ڕەشەکوژانی داعش دا نەبووە و نایبێت .

" مەهدی ئەلخەفاجی" بەرپرسیی یەکەی کەرەستە و ئامێری سەربازی قوورسی سوپای عێراق  ڕۆژی پێنجشەممە وتی:  ڕۆنانیی پێگەی سەربازی  ئەمریکا نزیک تەلعەفەر کەلە کۆنتڕۆڵی ترۆریستانی داعش دایە ، دوای وتوویژ لە نێوان هێزەکانیی عێراقیی و ئەمریکایی لە ناوچەی " زەمار" ی مووسڵ هاتە ئاراوە . 

" حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانیی عێراق ٢٦ ژوئیەی ٢٠١٧ بەلینی دا هێزەکانیی ئەو وڵاتە بە هەمان ئیرادە و ورەیەک کە داعشیان لە مووسڵ وەدەرناوە ، شاری تەلعەفەر یش لە چنگ ئەو تاقمە ڕزگار دەکەنەوە .

Aug 12, 2017 09:14 Asia/Tehran
بۆچوونت