•  سکاڵای بنە ماڵەی قووربانیانی پەلاماری ترۆریستی عێراق لە ئیمارات

" سامی عەبدوڵڵا" جێگری " ئەنجوومەنی بەرەڤانیی لە بنەماڵەی قووربانیانی ترۆریسم" بە ئاماژە بە پەلاماری ترۆریستیی شارومەندانی ئیماراتی لە عێراق ڕایگەیاند: ئەم ئەنجوومەنە لە دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی سکاڵا دەکات.

 " ئەبوو خەتاب ئەلئیماراتی" ترۆریستی  ئیماراتی حەوتی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویی لە ناوچەی ئەلسەماح  لە ڕۆژهەڵاتی  مووسڵ  تەقاندۆتەوە کە دوا بە دوای ئەو رووداوەدا  ، ٤٠ عێراقیی کوژراون و بریندار بوون.

دوای ئەو پەلامارە ترۆریستییە، داعش شووناس و وێنەی بەڕێوە بەری ئەو ئۆپەراسیۆنەی بڵاو کردەوە . بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی " عەرەبی ئەلجەدید" ، " مەنسور ئەلبەعیجی" نوێنەری پەرلەمانیی عێراق، کاربەدەستانی  ئیماراتیی کە بە ترۆریستان  مۆڵەتی چوونە دەر لە خاکی خۆیان و سەفەر بۆ عێراقیان دابوو وەک هۆکاریی ئەم پەلامارە ترۆریستییە زانی  و وتیشی : دەزگەی دادەڤانیی عیراق لەسەریەتیی ڕابگات بەو سکاڵایانە لەم بوارە دا .

 فیڤرییەی ڕابردوو گرووپی ڕاوێژکاریی ئاسایشیی " سوفان" لە ئەمریکا ، ئەندامانیی ئیماراتی گرووپی ترۆریستیی داعشی لە ١٠ تا ١٥ هەزار کەس ڕاگەیاندووە .هاو وڵاتیانیی ئیمارات لە نێوان وڵاتانیی عەرەبی پلەی سێزدەهەمیان هەیە لە ڕوانگەی پەیوەسبوونیان بە داعش  .

Aug 12, 2017 13:29 Asia/Tehran
بۆچوونت